٢٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٢
خێزانێکی ئەمەریکی لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا دوو مندالیان دەبیت

گروپی چەکداری تاڵیبان دوێنێ ١٩ی کانوونی یەکەم بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی خێزانێکی ئەمەریکی – کەنەدی بڵاوکردەوە کە دوو منداڵیان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا هێناوەتە دوونیاوە.

گروپی چەکداری تاڵیبان دوێنێ ١٩ی کانوونی یەکەم بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی خێزانێکی ئەمەریکی – کەنەدی بڵاوکردەوە کە دوو منداڵیان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا هێناوەتە دوونیاوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: خێزانەکە لە ژن و پیاوێکی ئەمەریکی – کەنەدی پێکهاتوون و ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان دەستبەسەر کراون.

ئەوە بۆ یەکەمجارە ڤیدیۆی ئەو دوو منداڵە کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا لە دایکبوون بڵاوبکرێتەوە.

جاشوا بویلی کەندی و کلینتن کولمنی ئەمەریکی ساڵی ٢٠١٢ سەرقاڵی گەشتکردن بوون لە ئەفغانستان دەسەتبەسەرکران، ئەوکات ژنەکە دووگیان بوو و بەڵام هیچ منداڵێکیان نەهێنابووە دونیاوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز وتەبێژی حکومەتی کەنەدا لەبارەی ڤیدیۆکەوە رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکە دەکەن و دەستەدەکەن بە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکە، بەڵام تا ئێستا ئەمەریکا هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.

لەسەرەتای ڤیدیۆکەدا ژنە ئەمەریکییەکە (کلینتن کولمن) دەڵێت هیوادارە کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی داهاتوو ئەمەریکا هەماهەنگ بن بۆ ڕزگارکردنیان.
دەشڵێت "ئێمە لەوە تێدەگەین کە بۆچی لێرەین و لەبەر چی فڕێندراوین".

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە حاڵی منداڵەکان باشە و لە باوەشی پیاوەکەدا دانیشتوون.

دوو چەکداری تاڵیبان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پشتراستیان کردەوە